ســـەبـارەت بە جــێـی کــــۆبـوونـەوەکـە (sorani) | Kulturarv Västmanland

ســـەبـارەت بە جــێـی کــــۆبـوونـەوەکـە (sorani)

 

دارایی Kulturarv Västmanland  لە لایەن Region Västmanland  و کومۆنەکانی هەرێمەوە دابین دەکرێ. شــــوێـنی وێـبــەکە لە لایەن موزەخانەی Västmanlands län بە هاوکاری لەگەڵ بەشی ئەرشیڤ، کـتـێـبخانە، مووزەخانە و کۆمەڵە و یانەکانەوە بەڕێوەدەچێ. لە Kulturarv Västmanland مرۆڤ دەتوانێ ئەم چالاکییانە بکا:

لێکۆڵینەوە لە میراتی کولتووریی هەرێمەکە لە ڕێگای دەقەکان و یان لە ڕێگای لینکەکان واتە ئاڵقەکانی شوێنەجۆراوجۆرەکانی وێـب.

مرۆڤ دەتوانێ لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە وەکوو بۆ نموونە سەرچاوەکانی کۆمپیووتەر، کومونەکان، ڕێکخراوەکان و بابەتەکان بە دووای ئەوشتانەدا بگەڕێ کە مەبەستییەتی

پۆلێنکردنی بابەتەکان و دابەشکردنیان بە پێی جۆری باسەکە بۆ نموونە بابەت، ئەرشیڤ، مووزەخانە و کتێبخانە

بە شێوەیەکی ئاسان دۆزینەوەی زانیاری ئەوتۆ کە پیوەندی هەبێ بە مامۆستا یان تەلەبەوە

ڕێنوێنی و ئامۆژگاری سەبارەت بە دیجیتالکردنی بابەتەکەی خۆت و رێساکانی ئەم کارە

گفتوگۆ لەسەر پرســەکانـی میراتی کولتووری لەگەڵ ئەو کەسانەی کە زەوقی ئەم کارەیان هەبێ و پەیداکردنی دۆستای تازە لەم بووارەدا

میراتی کولتووری خۆت بخەیتە بەر چـاوی خەڵکانی ترەوە

ناردنی ئامۆژگاری ولینک بۆ کەسانی دیکە

ناردنی تێـکست واتە دەق بۆ بڵاوکردنەوە

خوێندنەوە سەبارەت بە پڕۆژەی میراتی کولتووری کە لە ئارادان و بڵاوکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە پرۆژەی میراتی کولتووری خۆت

خوێندنەوە سەبارەت بە رووداوی گرنگی بوواری میراتی کولتووری کە لە ئارادان و بڵاوکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە چالاکیی میراتی کولتووریی خۆت

ڕاگەیاندنی هەڵەکان

ئامۆژگاریدان سەبارەت بە رووداوی تازە

ناردنی راو و بۆچوونی خۆت

مەبەست لەم شوێنی وێـبـە ئەوەیە کە ئێوە دەستتان بگاتە میراتی کولتووری هەرێم لە ڕێگای دیجیتالەوە. ئەم شوێنە یارمەتیدەردەبێ بۆ زیادکردن و پاراستنی میراتی کولتووریی هەرێم. بە کورتی شوێنێکە بۆ ئەوەی ئێوە بتوانن موناقەشە بکەن و پێوەندی تازە بدۆزنەوە و بە شێوەی جۆراوجۆر میراتی کولتووریی خۆتان بخەنە بەر دەست. ئامانج ئەوەیە کە ڕادەی زانیاری و تێگەیشتن لە میراتی کولتووریی ڤـێســـتـمـانــلاند بەرزتر بکرێتەوە.

 

بــەر‌هــەمـهـێـنــان
Kulturarv Västmanland لە لایەن Norrlands-IT, Umeå och Storleden AB, Norrköping  و بە هاوکاری لەگەڵ Emelie Söderlund Design, Västerås  و هەروەها لەگەڵ Länsstyrelsen i Västmanlands län  و لەگەڵ مووزەخانەی هەرێمی ڤـێسـتـمـانـلاند و کومونەکانی هەرێمەکە.

 

یــارمـەتــیــمـان بـدەن کـە بـاشـــتــر بـیـن
Kulturarv Västmanland  لە قـۆناخــی پێـکـهـاتـنــدایە. بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین شوێنی وێـبـەکە بە گوێرەی پێداویستییەکانی ئێـوە گەشە پێبدەین پێویستیمان بە بەشداری ئێوە هەیە. پـەنـجەی پـێـوەنـێـن و فشاری بدەن و بـۆچـوونـەکـانــی خـۆتـان بـنـووسن.

 

 

Kalender

mån tis ons tors fre lör sön
 
 
1
 
2
 
3
 
4
 
5
 
6
 
7
 
8
 
9
 
10
 
11
 
12
 
13
 
14
 
15
 
16
 
17
 
18
 
19
 
20
 
21
 
22
 
23
 
24
 
25
 
26
 
27
 
28
 
29
 
30
 
31